🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

قالیباف: تاران بۆ هەموو بژاردەکان ئامادەیە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/05/12 00:47

نێودەوڵەتی – INA

سەرۆکی ئەنجومەنی شورای ئێرانی، محەمەد باقر قالیباف، جەختی کردەوە کە هێزەکانی ئێران ئامادەن بۆ وەڵامدانەوەی هەر دەستدرێژییەک بە شێوازێک کە پشت بە وانە وەرگیراوەکان ببەستێت.

قالیباف لە هەژماری فەرمی خۆی لە سۆشیاڵ میدیای "X" نووسیویەتی: "هێزە چەکدارەکانمان ئامادەن بۆ وەڵامدانەوەی هەر دەستدرێژییەک بە شێوازێک کە لەسەر بنەمای وانە وەرگیراوەکان بێت".

ئه‌وه‌یش نووسیووه‌كه‌: "بۆ هەموو بژاردەکان ئامادەین، تووشی شۆک دەبن".

لە کۆتاییشدا وتوویەتی: "ستراتیژی و بڕیارە هەڵەکان، ئەنجامی هەڵە بەدەستەوە دەدەن، ئەمەش ئەو ڕاستییەیە کە جیهان تێیگەیشتووە".

پێشتر، جێگری فەرماندەی هێزی دەریایی لە سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاندبوو کە تڕەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە بەدیهێنانی ئامانجەکانی بەرامبەر بە ئێران شکستی هێناوە، چ لە ڕێگەی گۆڕینی ڕژێم، یان دەستبەسەرداگرتنی یۆرانیۆم، یان کۆنترۆڵکردنی گەرووی هورمز.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)