بەغدا – INA
ئەمڕۆ دووشەممە، ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار، کردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتنی بۆ وەرگرتنی پۆستی قایمقام لە پێنج قەزا ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوێکی ئەنجومەنەکەدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە، هاتووە: "ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار دەرگای خۆپاڵاوتنی بۆ وەرگرتنی پۆستی قایمقام بۆ هەر یەک لەم قەزایانە کردەوە: (قەزای عامریەی سەمود، قەزای قائیم، قەزای عانە، قەزای ڕوتبە، قەزای ڕاوە)".
ئەوەشی خستە ڕوو کە "دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ ماوەی 7 ڕۆژ کراوە دەبێت، لە ڕێکەوتی دەرچوونی ئەم ڕاگەیەندراوەوە".