یاریگا – فلۆرێنتینۆ پێرێز و دەستەی کارگێڕیی یانەی ریال مەدرید تاوتوێی بڕیارێکی چارەنووسساز دەکەن کە پەیوەندی بە شێوازی دیاریکردنی کاپتنەکانی تیپەکە و چەندین بابەتی دیکەوە هەیە. بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی مارکا، یانەکە بیر لەوە دەکاتەوە کۆتایی بە یاسای کۆنی و پێشینەیی بهێنێت کە ساڵانێکی درێژە پەیڕەو دەکرێت، هەر بۆیە ئەمڕۆ فلۆرێنتینۆ پێرێز و دەستەی کارگێڕیی کۆبوونەوەیەک …