🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانی ناردنی ناوی کاندیدەکانی بۆ وەرگرتنی پۆستە وەزارییەکان بۆ سەرۆکوەزیرانی راسپێردراو ڕاگەیاند

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/05/10 21:41

بەغدا – INA

ئەمڕۆ یەکشەممە،ئەنجوومەنی سیاسی نیشتمانی،ڕایگەیاند کە ناوی کاندیدەکانی بۆ وەرگرتنی وەزارەتەکان بۆ سەرۆکوەزیرانی راسپێردراو ناردووە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنەکە،لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندوە : ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە، ئەنجوومەنی سیاسی نیشتمانی،بەئامادەبوونی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران و سەرکردەی ئەو پارت و هاوپەیمانییانەی ئەنجوومەنەکەیان پێکهێناوە، کۆبوونەوەیەکی لە بارەگای خەمیس خەنجەر لە بەغدا سازکرد.

وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە : لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشهاتەکانی پێکهێنانی حکوومەت و ڕێگاکانی پاڵپشتیکردنی حکوومەتی داهاتوو بە شێوەیەک کە سەقامگیری سیاسی و پێداویستییەکانی قۆناغی ئێستا دەستەبەر بکات، تاوتوێ کران. هەروەک بە وردی باس لە بڕگەکانی ڕێککەوتنی سیاسی و میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی کرا، بە جۆرێک کە لەگەڵ شایستە دەستوورییەکان و هاوسەنگییە نیشتمانییەکاندا بگونجێت.

ئەنجوومەنەکە ڕایگەیاند کە لە چوارچێوەی لێکتێگەیشتنە سیاسییە بەردەوامەکاندا، ناوی کاندیدەکانی بۆ وەرگرتنی پۆستە وەزارییەکان بۆ سەرۆکوەزیرانی راسپێردراو ناردووە.

هەروەها ئەنجوومەنەکە، هەر جۆرە دەستوەردانێکی لەلایەن کەسایەتییە سیاسییەکان و لایەنەکانی دەرەوەی پێکهاتەکە لە شایستە وەزارییەکانی ڕەتکردەوە و جەختی لەسەر پابەندبوونی خۆی بە مافی بەڕێوەبردنی کاروباری ناوخۆیی بەپێی ئەو چوارچێوانەی کە لە نێوان هێزە سیاسییەکانیدا ڕێککەوتنیان لەسەر کراوە،کردەوە.

هەر بەگوێرەی بەیاننامەکە : ئامادەبووان جەختیان کردەوە لەسەر: گرنگی ڕێزگرتن لە هاوسەنگییە سیاسییەکان ، و کارکردن بە گیانی هاوبەشی نیشتمانی و پابەندبوون بە بڕگەکانی ڕێککەوتنی سیاسی بۆ سەرخستنی پرۆسەی پێکهێنانی حکوومەت و خزمەتکردنی بەرژەوەندی گشتی.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)