🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

سامسۆنگ کاتژمێرێکی زیرەک پەرەپێدەدات کە چەند خولەکێک پێش لەهۆشخۆ چوون پێشبینی رادەگەیەنێت

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/05/10 21:08

بەدواداچوون - INA

کۆمپانیای سامسۆنگ بە هاوکاری لەگەڵ توێژەرانی زانکۆی "چۆنگ ئانگ" لە کۆریای باشوور، کار لەسەر پەرەپێدانی تەکنەلۆژیایەکی نوێ دەکات بۆ کاتژمێرە زیرەکەکانی، کە ئامانجی پێشبینیکردنی حاڵەتەکانی لەهۆشخۆچوونە چەند خولەکێک پێش ڕوودانی، ئەوەش بە پشت بەستن بە تەکنیکەکانی ژیریی دەستکرد و شیکردنەوەی نیشانە زیندەییەکانی بەکارهێنەر.

بەگوێرەی توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری کۆمەڵەی ئەوروپی بۆ نەخۆشییەکانی دڵ بڵاوکراوەتەوە، کاتژمێری ( Samsung Galaxy Watch 6 ) کە بە هەستەوەری پێشکەوتوو بارگاوی کراوە، دەتوانێت بە وردی چاودێری گۆڕانکارییەکانی لێدانی دڵ بکات، ئەمەش ڕێگە دەدات نزیکەی پێنج خولەک پێش لە هۆش چوون،ئاگادارکردنەوەیەکی پێشوەختە بۆ بەکارهێنەر بنێرێت.

ئەو تاقیکردنەوەیە لەسەر 132 نەخۆش لە ژێر چاودێری پزیشک ئەنجامدراوە، تیایدا نیشانی دەدات کە سیستمەکە پشکنینی وردو ئەنجامی وردی 86.6% ی بەدەستهێناوە، لە کاتێکدا هەستیاریی دەستنیشانکردنی نیشانە سەرەتاییەکانی بوورانەوە گەیشتووەتە 90%ئەمەش هەلی کەمکردنەوەی ئەو پێکانانە زیاد دەکات کە بەهۆی کەوتنی لەناکاوەوە ڕوودەدەن، بەتایبەتی لای بەساڵاچووان.

پڕۆفیسۆر "جون هوان چۆ " لە نەخۆشخانەی زانکۆی (چۆنگ ئانگ گوانگ میۆنگ ) ڕوونیکردەوە کە ئەم تەکنەلۆژیایە ڕەنگە کاتی پێویست بداتە نەخۆشەکان بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی خۆپارێزی، وەک دانیشتن یان داواکردنی یارمەتی پێش ئەوەی ببوورێنەوە.

سیستمە نوێیەکە پشت دەبەستێت بە شیکردنەوەی ئاماژەکانی هەستەوەری پێوانی لێدانی دڵ کە لە ناو کاتژمێرە زیرەکەکەدایە، کاتێک شەپۆلەکانی لێدان دەگۆڕێت بۆ داتای دیجیتاڵی بۆ پێشبینیکردنی باری تەندروستی چارەسەر دەکرێن.

سەرەڕای ئەنجامە هیوابەخشەکان، توێژەران ئاماژەیان بەوە کردووە کە کارکردنی ئەم تەکنەلۆژیایە لە دەرەوەی تاقیگە و سەنتەرە پزیشکییەکان ڕەنگە لەژێر کاریگەری هۆکاری جیاوازدا بێت وەک جووڵەی بەکارهێنەر و ژینگەی دەوروبەری، ئەمەش پێویستی بە ئەنجامدانی توێژینەوەی مەیدانی زیاتر هەیە پێش ئەوەی بە فەرمی لەناو خزمەتگوزارییەکانی چاودێری تەندروستیدا پەسەند بکرێت.

تاوەکو ئێستا سامسۆنگ کاتێکی دیاریکراوی بۆ کاراکردنی ئەم تایبەتمەندییە بۆ بەکارهێنەرانی کاتژمێرە زیرەکەکانی ڕانەگەیاندووە، چاوەڕێی تەواوبوونی تاقیکردنەوەکان و وەرگرتنی ڕەزامەندییە پزیشکی و ڕێکخراوەییە پێویستەکان دەکات.

پێداچوونەوە : کەوگەز بەحری

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)