🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

سەرۆک وەزیران و سەرۆک کۆمار جەخت لە گرنگی بەهێزکردنی لێکتێگەیشتنەکان دەکەنەوە بۆ ڕێککەوتن لەسەر پێکهێنانی حکومەتی نوێ و پێدانی متمانە پێی

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/05/10 20:02

بەغداد – INA

ئەمڕۆ یەکشەممە،محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران و نزار ئامێدی، سەرۆک کۆمار جەختیان کردەوە لەسەر گرنگی بەهێزکردنی لێکتێگەیشتنەکانی نێوان هێزە نیشتمانییەکان بەپێی پرەنسیپی هاوبەش بۆ ڕێککەوتن لەسەر پێکهێنانی حکومەتی نوێ و پێدانی متمانە پێی بە مەبەستی دەستکردن بە جێبەجێکردنی بەرنامەکەی.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاند: ئەمڕۆ یەکشەممە"محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران ، پێشوازی کرد لە نزار ئامێدی،سەرۆک کۆمار، و تێیدا کۆی بارودۆخی وڵات و پەرەسەندنە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان تاوتوێ کران.

وەک لە بەیاننامەکەدا هاتووە: لە دیدارەکەدا جەخت کرایەوە لەسەر گرنگی بەهێزکردنی لێکتێگەیشتنەکانی نێوان هێزە نیشتمانییەکان بەپێی پرەنسیپی هاوبەشی، بۆ ڕێککەوتن لەسەر پێکهێنانی حکومەتی نوێ و پێدانی متمانە پێی بۆ ئەوەی دەست بکات بە جێبەجێکردنی بەرنامەکەی، و بەردەوامیدان بە پڕۆژەکانی چاکسازی و گەشەپێدان و ڕاپەڕینی ئابووری، بە جۆرێک کە خواستەکانی هاوڵاتیان لە هەموو ناوچەکانی وڵاتدا بهێنێتە دی.

بەیاننامەکە روونیشیکردۆتەوە : کە هەردوولا جەختیان کردەوە لەسەر پێویستی هاوکاری و هەماهەنگی هاوبەشی نێوان هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەدییەکانی ئێستا، و کارکردن بە گیانێکی نیشتمانیی بەرپرسانە بۆ چەسپاندنی سەقامگیری و بەدیهێنانی بەرژەوەندییە باڵاکانی نیشتمان.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)