مارکۆ روبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند لەگەڵ سەرۆک وەزیران و وەزیری درەوەی قەتەر محەمەد بن عەبدوڵڕەحمان ئال سانی کۆبووەتەوە.
روبیۆ لە ڕاگەیاندنەکەی ئێوارەی شەممەدا دەڵێت کۆبونەوەکە بە مەبەستی پشتیوانی ئەمەریکا بووە بۆ بەرگری قەتەر، دەشڵێت " هاوبەشی ئێمە بۆ ڕێگریکردن لە هەڕەشەکان و بەرەوپێشبردنی سەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا گرنگە."
وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ڕایگەیاند، ئال سانی، لە مەیامی چاوی بە مارکۆ روبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا و ستیڤ ویتکاف، نێردەی تایبەتی ترامپ بۆ ئاشتی کەوتووە. وتووێژەکە مە بەمەستی لە وتووێژەکەدا تاوتوێێ هەوڵەکانی نێوەندگیریی بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی نێوان واشنتن و تاران کراوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر، لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و نێوەندگیریی پاکستان بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و پتەوکردنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە تاوتوێ کراوە.
سەرۆک وەزیرانی قەتەر جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە هەموو لایەنەکان وەڵامی هەوڵە بەردەوامەکانی نێوەندگیری بدەنەوە بۆ کردنەوەی ڕێگا بۆ چارەسەرکردنی ڕەگ و ڕیشەی قەیرانەکان لە ڕێگەی دیالۆگ و ڕێگەی ئاشتیانە.
هەروەها ڕۆژنامەی تایمز ئۆف ئیسرائیل نووسیویەتی قەتەر لە پشت پەردەوە وەک کەناڵێکی پەیوەندی نێوان واشنتن و تاران مامەڵە دەکات، لە کاتێکدا پاکستان ڕۆڵی سەرەکی نێوەندگیری دەبینێت.
ئەم هەوڵانە بەردەوامن لە کاتێکدا دانوستانەکان لەسەر چوارچێوەیەک بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ و ڕێککەوتنێکی فراوانتر لە نێوان ئەمەریکا و ئێران بەردەوامن.