🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

وەزیری دەرەوە جەخت لە پەرۆشیی حکومەتی عێراق دەکاتەوە بۆ دابینکردنی ژینگەیەکی لەبار بۆ کارکردنی نێردە دیپلۆماسییەکان

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/05/10 16:53

بەغدا – INA

ئەمڕۆ یەکشەممە، فوئاد حسێن، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە، جەختی لە پەرۆشیی حکومەتی عێراق کردەوە بۆ بەردەوامبوونی هەماهەنگی لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و دابینکردنی ژینگەیەکی گونجاو بۆ کارکردنی نێردە دیپلۆماسییەکان.

لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوەدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە: فوئاد حسێن،جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە، لە بارەگای وەزارەت لە بەغدای پایتەخت، پێشوازی لە ،جانیت ئەلبێردا، باڵیۆزی شانشینی هۆڵەندا لە عێراق کرد.

ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە: لە دیدارەکەدا باس لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و هۆڵەندا و ڕێگاکانی بەهێزکردنی هەماهەنگی هاوبەش لە بوارە جیاجیاکاندا کرا، بە جۆرێک خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەردوو وڵاتی دۆست بکات.

وەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: هەردوولا دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی عێراقیان تاوتوێ کرد، بەتایبەتی دۆسیەی پێکهێنانی حکومەتی عێراق،تیایدا وەزیری دەرەوە باسی لەو هەوڵانە کرد کە بۆ لێکتێگەیاندنی لایەنە سیاسییەکان و ئەو تەحەدییانەی ڕووبەڕووی پڕۆسەی پێکهێنانی حکومەت دەبنەوە دەدرێن، و جەختی لە گرنگی گەیشتن بە لێکتێگەیشتنی نیشتمانی کردەوە کە یارمەتیدەر بێت بۆ چەسپاندنی سەقامگیری سیاسی و ئەمنی لە وڵاتدا.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، وەزیری دەرەوە دووپاتی کردەوە: کە حکومەتی عێراق پەرۆشە بۆ بەردەوامبوونی هەماهەنگی لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و دابینکردنی ژینگەیەکی لەبار بۆ کارکردنی نێردە دیپلۆماسییەکان، هەروەها ستایشی ڕۆڵی هۆڵەندای کرد لە پاڵپشتیکردنی عێراق، بەتایبەتی لە بوارە مرۆیی و گەشەپێدانەکاندا.

لای خۆشیەوە، باڵیۆزی هۆڵەندا پاڵپشتی وڵاتەکەی بۆ سەقامگیری عێراق دەربڕی و جەختی لە گرنگی بەردەوامبوونی گفتوگۆ و هەماهەنگی نێوان لایەنە جیاوازەکان کردەوە، بە جۆرێک کە پەرە بە ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا بدات.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)