🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

ئاژانسی ئیرنا: ئێران لە ڕێگەی پاکستانەوە وەڵامی پێشنیازەکەی ئەمریکای دایەوە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/05/10 16:20

بەدواداچوون – INA

ئەمڕۆ یەکشەممە،ئاژانسی "ئیرنا"ی ئێرانی، ڕایگەیاند کە ئێران لە ڕێگەی وڵاتی پاکستانەوە وەڵامی پێشنیازەکەی ئەمریکای داوەتەوە.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوە کردووە: ئێران وەڵامی خۆی سەبارەت بە دوایین دەقی پێشنیازکراوی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ، ڕادەستی ناوبژیوانی پاکستانی کردووە.

ئەوەشی خستووەتە ڕوو: بەگوێرەی پلانە پێشنیازکراوەکە، دانوستانەکان لەم قۆناغەدا جەخت لەسەر بابەتی کۆتاییهێنان بە شەڕ لە ناوچەکەدا دەکەنەوە.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)