🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

وەزارەتی پلاندانان : دەستپێکردنی پلانێکی نوێ بۆ بوژانەوەی ئابووری ڕێژەی بێکاری بۆ 13% دەدەبەزێنیت

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/05/10 16:20

بەغدا -INA

ئەمرۆ یەک شەممە،عەبدولزەهرە هینداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانان لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئاشکرای کرد،کە ڕێژەی بێکاری لە وڵاتدا لە 16.5%ەوە بۆ 13% دابەزیوە، ئەمەش وەک بەرهەمی پشتیوانییەکانی حکومەت بۆ کەرتی پیشەسازیی دەرمان،و خۆراک و چیمەنتۆ کە هەزاران هەلی کاریان ڕەخساندووە.

هینداوی ئاماژەی بەوەش کرد : کە وەزارەت لە ڕێگەی یەکەمین کۆنفرانسی زانستی بۆ چارەسەری بێکاری و هەژاری، ستراتیژییەکی نوێی گرتووەتە بەر کە جەخت لەسەر کەمکردنەوەی پشتبەستن بە نەوت و گۆڕینی خوێندن بۆ هێزێکی بەرهەمهێنەر دەکاتەوە، بە جۆرێک کە دەرچووانی زانکۆکان ڕاستەوخۆ لەگەڵ پێداویستییەکانی بازاڕی کاردا بگونجێنرێن.

وتەبێژی پلاندانان بۆ ئاژانسی (INA) جەختیشی کردەوە کە پلانەکەیان تەنها لەسەر کەرتی دەوڵەت نەوەستاوە، بەڵکو کار دەکەن بۆ باشکردنی ژینگەی کار و فراوانکردنی قەرزی گەشەپێدان بۆ پڕۆژە بچووک و مامناوەندەکان، لەگەڵ ئەنجامدانی پڕۆژەی خزمەتگوزاری گشتی وەک چارەسەرێکی خێرا بۆ ڕەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجان و توێژە لاوازەکان، بە ئامانجی گەیشتن بە گەشەپێدانێکی بەردەوام و هەمەجۆرکردنی بنکەکانی وەبەرهێنان لە عێراقدا.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)