🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

شازادەی جێنشینی سعودیە پیرۆزبایی لە سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو دەكات و هیوای بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ عێراق دەربڕی.

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/05/09 22:29

بەغدا- INA

ئەمڕۆ شەممە شازادەی جێنشینی سعودیە محەمەد بن سەلمان بن عەبدولعەزیز ئال سعود، پیرۆزبایی لە عەلی فالح كازم ئەلزەیدی، سەرۆكوەزیرانی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەت، هیوای خۆی بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ عێراق دەربڕی.

ئاژانسی ڕاگەیاندنی سعودیە ( واس) بڵاویكردەوە : محەمەد بن سەلمان بن عەبدولعەزیز ئال سعود، شازادەی جێنشینی سعودیە، كێبڵێكی پیرۆزبایی ئاراستەی عەلی فالح كازم زەیدی سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراوی سعودیە بەبۆنەی دەستبەكاربوونی وەك سەرۆكوەزیرانی كۆماری عێراق ناردووە.

بەگوێرەی زانیارییەكانی ( واس ) شازادەی جێنشینی عێراق وتی: بەبۆنەی دەستبەكاربوونی ئێوە وەك سەرۆك وەزیرانی كۆماری عێراق، خۆشحاڵین گەرمترین پیرۆزبایی و هیوای سەركەوتن و ڕێنمایی دەخوازین، داوا لە خودای مەزن دەكەین سەركەوتنتان پێ ببەخشێت لە خزمەتكردنی عێراق و گەلە براكەی.

ئاماژەی بەوەشكرد: ئێمە بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی كاركردن لەگەڵ ئێوە دەكەین بۆ چەسپاندنی پەیوەندییەكانی برایەتی نێوان هەردوو وڵات و گەلەكەمان، و بەرزكردنەوەیان لە هەموو بوارەكاندا، هیوای بەردەوامیی تەندروستی و بەختەوەریتان بۆ دەخوازین، و گەلی برای كۆماری عێراق پێشكەوتن و خۆشگوزەرانی زیاترتان بۆ دەخوازین.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)