🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

سەرۆك كۆمار جەخت لەسەر پێویستی یەكڕیزی وەك بەردی بناغەی بنیاتنانی دەوڵەت دەكاتەوە.

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/05/09 20:41

بەغدا- INA

ئەمڕۆ شەممە نزار ئامێدی سەرۆك كۆمار جەختی لە پێویستی یەكڕیزی نیشتمانی كردەوە وەك بەردێكی بناغەی بنیاتنانی دەوڵەتێكی بەهێز و سەقامگیر كە توانای ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەكانی هەبێت.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار لە بەیاننامەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە : سەرۆك نزار ئامێدی بە ئامادەبوونی خالید شوانی وەزیری داد چاوی كەوت بە شێخ محەمەد تەقی مەولا.

لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : شێخ مەولا پیرۆزبایی لە سەرۆك كۆمار كرد بەبۆنەی دەستبەكاربوونی ئەركەكانی، سەرۆك كۆماریش سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ئەو پیرۆزباییانە دەربڕی.

لە بەیاننامەكەدا لە میانی دیدارەكەدا باس لە بارودۆخی گشتی وڵات كرا، سەرۆك كۆماریش جەختی لە پێویستی یەكڕیزی نیشتمانی وەك بەردی بناغەی بنیاتنانی دەوڵەتێكی بەهێز و سەقامگیر كردەوە كە توانای ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەددیات و بەدیهێنانی خواستەكانی گەلی عێراقی هەبێت، هەروەها جەختی لە گرنگی هەوڵی هاوئاهەنگ و كاركردن بە گیانی هاوكاری و یەكدەنگی بۆ چەسپاندنی ئاسایشی وڵات و دابینكردنی پێداویستییەكانی وڵاتەكەی كردەوە هاووڵاتیان.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)