🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان سەردانی تورکیا دەکات

دەنگی ئەمەریکا 2026/05/09 15:59

مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە سەردانێکی فەرمیدایە بۆ تورکیا.

حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند لە میانەی سەردانەکەیدا لەگەڵ سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، کۆدەبێتەوە.

چاوەڕوان دەکرێت بێجگە لە سەرۆکی وڵاتەکە، بارزانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا هاکان فیدان و کاربەدەستە باڵاکانی تری وڵاتەکەشدا کۆببێتەوە.

حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت لە لە کۆبوونەوەکانیدا سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بێجگە لە گفتوگۆکردن "لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە، دوایین گۆڕانکاریی و پێشهاتەکانی بارودۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە"ش تاوتوێ دەکات."

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (دەنگی ئەمەریکا)