🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

پۆتین: ڕووسیا پەرە بە چەكی مۆدێرن دەدات لەسەر بنەمای ئەزموونی شەڕكردن.

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/05/09 11:17

بەدواداچوون - INA

ئەمڕۆ شەممە ڤلادیمێر پۆتین سەرۆكی ڕووسیا دووپاتیكردەوە كە وڵاتەكەی لەسەر بنەمای ئەزموونی شەڕكردن چەكی مۆدێرن پەرەپێدەدات.

پوتین لە وتارێكدا بۆ یادی 81 ساڵەی سەركەوتن بەسەر نازیزمدا ڕایگەیاند : ئەو قوربانیانەی ئەوكاتە بێهاوتا بوون و لە یادەوەری هەموو گەلی ڕوسیادا دەمێننەوە، ئاماژەی بەوەشكرد خۆشەویستی نیشتمان ئەو هێزەیە كە هەموو ڕووسیا یەكدەخات.

ئاماژەی بەوەشكرد : گەلی ڕوسیا توانای بەرگەگرتنی هەر شتێك و زاڵبوون بەسەر هەموو ئاستەنگەكاندا هەیە، ڕوونیشیكردەوە ڕووسیا چەكی مۆدێرن لەسەر بنەمای ئەزموونی شەڕكردن پەرەپێدەدات.

ووتیشی: دڵسۆزی بۆ نیشتمان ئەو ڕاستییە باڵایە كە توانای یەكخستنی ملیۆنان هاوڵاتی هەیە و قارەمانێتی گەلی یەكێتی سۆڤیەت ئەمەی سەلماند، ئاماژەی بەوەشكرد، بە تەواوی دڵنیام كە دۆزی ئێمە دادپەروەرە، ئێمە یەكگرتووین، سەركەوتنیش هی ئێمە بووە و هەمیشەش دەبێت.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)