بەدواداچوون - INA
ئەمڕۆ هەینی، دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا، ڕاگرتنی تەقەی لەنێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا بۆ ماوەی 3 ڕۆژ ڕاگەیاند، کە لە ڕۆژی شەممەوە دەستپێدەکات.
ترامپ لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "ڕاگرتنی تەقە لەنێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا، هەڵپەساردنی کارە شەڕکەرییەکان و ئاڵوگۆڕی هەزار دیل لە هەر وڵاتێک دەگرێتەوە".
گوتیشی: "گفتوگۆکان بۆ کۆتاییهێنان بەم ململانێیەی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا بەردەوامن، کە گەورەترین ململانێیە لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە".