بەغدا - INA
ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی ناوخۆ، ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە کە باس لەوە دەکەن وەزارەتەکە چاودێری پەیوەندییەکان و ئەژمارە کەسییەکانی هاوڵاتییان دەکات.
وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە، ئاماژەی بەوە کردووە کە "بە هەموو شێوەیەک ئەو بابەتانە ڕەت دەکاتەوە کە لە هەندێک لاپەڕەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە و بانگەشەی ئەوە دەکەن کە دەستکراوە بە کارکردن بە سیستمێکی نوێی پەیوەندییەکان کە ڕێگە دەدات چاودێری پەیوەندییە تەلەفۆنییەکان یان نامەکان لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنەکانی واتسئەپ، فەیسبووک، تێلیگرام و ئەوانی دیکەوە بکرێت".
وەزارەت جەختی کردەوە کە "ئەم هەواڵانە پڕوپاگەندەی بێبنەمان و لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ نانەوەی دڵەڕاوکێ و چەواشەکردنی ڕای گشتی ئەژمار دەکرێن".