یاریگا – لە کاتێکدا جیهانی تۆپی پێ بە شۆکی شەڕ و لێکترازانی نێو ژووری خۆگۆڕینی ریال مەدریدەوە سەرقاڵە، ئیکەر کاسیاس و کارلۆس پویۆل، وەکوو باڵیۆزانی لالیگا، لە چالاکییەکی تایبەتدا لە شاری بارسێلۆنا دەرکەوتن. کاسیاس بە لێدوانە بوێرەکانی دەربارەی گەڕانەوەی چابی ئاڵۆنسۆ و پشتگوێخستنی مۆرینیۆ، ئاراستەی باسەکانی گۆڕی. کاسیاس: چابی ئاڵۆنسۆ راهێنەرە نایابەکە بوو کاسیاس لە …