نێودەوڵەتی – INA
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ڕایگەیاند کە بەرپەرچی چەند هێرشێکی ئێرانیان داوەتەوە کە کرابوونە سەر کەشتییە تێکشکێنەرەکانی ئەمریکا لە کاتی ڕۆیشتنیان لە گەرووی هورمزەوە بەرەو دەریای عومان، و وەڵامدانەوەکەش بە گورزی بەرگری بووە.
فەرماندەیی ناوەندی لە راگهیندراوێكدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA ) بڵاویكردهووه تێیدا، ئاماژەی بەوە کردووە: "هێزەکانی ئەمریکا بەرپەرچی چەند هێرشێکی بێ پاساوی ئێرانیان داوەتەوە و لە ٧ی ئایاردا بە گورزی بەرگری وەڵامیان داونەتەوە، ئەمەش لەو کاتەی کە کەشتییە تێکشکێنەرەکانی هەڵگری مووشەکی ئاڕاستەکراوی سەر بە هێزی دەریایی ئەمریکا لە گەرووی هورمزەوە بەرەو دەریای عومان تێدەپەڕین."
ههر له راگهیندراوهكهدا هاتووه: "هێزەکانی ئێران چەندین مووشەک، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و بەلەمی بچووکیان بەکارهێناوە لە کاتی تێپەڕبوونی کەشتییە تێکشکێنەرەکانی (USS Truxtun DDG 103)، (USS Rafael Peralta DDG 115) و (USS Mason DDG 87) بە ناو گەرووە نێودەوڵەتییەکەدا، بەڵام هیچ کام لە کەشتی و ئامێرە ئەمریکییەکان نەکراونەتە ئامانج."
هەروەها ئاماژەی بەوەش کردووە: "فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) هەڕەشە هاتووەکانی تێکشکاندووە و ئەو دامەزراوە سەربازییە ئێرانیانەی کردووەتە ئامانج کە بەرپرس بوون لە هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئەمریکا، لەوانەش شوێنی هاوێشتنی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، سەنتەرەکانی فەرماندەیی و کۆنترۆڵ، و بنکەکانی هەواڵگری و چاودێری."
لە کۆتاییدا جەختی کردەوە کە ئەوان هەوڵی پەرەپێدانی گرژییەکان نادەن، بەڵام لە ئامادەباشی تەواودان بۆ پاراستنی هێزەکانی ئەمریکا.