🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

زەیدی و عەبدولمەهدی جەخت لە گرنگیی پێکهێنانی حکومەتێک دەکەنەوە کە توانای بەردەوامبوونی لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی چاکسازی هەبێت

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/05/07 21:53

بەغدا - INA

عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو، و عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی پێشوو، ئەمڕۆ پێنجشەممە جەختیان لە گرنگیی پێکهێنانی حکومەتێک کردەوە کە توانای هەبێت بەردەوام بێت لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی چاکسازی.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە ڕایگەیاند: عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو، ئەمڕۆ پێنجشەممە چاوی بە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی پێشوو کەوت.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە دیدارەکەدا پێداچوونەوە بە پێشهاتەکانی بارودۆخی وڵات و ڕێڕەوەکانی پەیوەست بە پێکهێنانی حکومەتی نوێ کرا.

هەروەها هاتووە، جەخت کرایەوە لەسەر گرنگیی پێکهێنانی حکومەتێک کە توانای بەردەوامبوونی هەبێت لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی چاکسازی و ئاوەدانکردنەوە و بەهێزکردنی بوژانەوەی ئابووری، بە جۆرێک کە هیوا و خواستەکانی عێراقییەکان بەدیبهێنێت و سەقامگیری لە سەرانسەری وڵاتدا بچەسپێنێت

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)