🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

لیژنەی پەروەردەی پەرلەمان: پێشنیازی "بەشداریی گشتی" پێشکەش بە دەستەی ڕای وەزارەت دەکرێت

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/05/07 21:17

بەغدا –INA – وسام مەلا

لیژنەی پەروەردەی پەرلەمان، ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند کە پێشنیازی بەشداریی گشتی بۆ خوێندکاران پێشکەش بە دەستەی ڕای وەزارەتی پەروەردە دەکرێت تاوەکو بڕیاری گونجاوی لەسەر بدرێت.

زولەیخا ئەلیاس، ئەندامی لیژنەکە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: لیژنەی پەروەردەی پەرلەمان دوێنێ سەبارەت بە بەشداریی گشتیی خوێندکارانی قۆناغە کۆتاییەکان لە خولی دووەمی تاقیکردنەوەکاندا کۆبووەوە، ڕوونیشیکردەوە کە بەشداریی گشتی خوێندکارانی پۆلی سێیەمی ناوەندی و شەشەمی ئامادەیی و خوێندنی پیشەیی و دەرەکی دەگرێتەوە، هەروەها ئەو خوێندکارانەش دەگرێتەوە کە لە خولی یەکەمدا دەرنەچوون یان ئەوانەی ناویان بۆ خولی یەکەم نەهاتبووەوە .

وتیشی: پێشنیازی لیژنەکە پێشکەش بە دەستەی ڕای وەزارەتی پەروەردە دەکرێت بۆ وەرگرتنی بڕیاری گونجاور سەبارەت بە بەشداریی گشتیی خوێندکارانی قۆناغە کۆتاییەکان

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)