بەغدا - INA
دەزگای ناوەندی بۆ پێوانەسازی و کۆنتڕۆڵی جۆری ئەمڕۆ پێنجشەممە، هەڵمەتێکی پشکنینی بۆ چاودێریکردنی شیاویی ماددە خۆراکییەکان لە ڕۆژئاوای بەغدا بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا ئەمنی و تەندروستییەکان ڕاگەیاند.
ڕاگەیەندراویکی دەزگای ناوەندی کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە ڕایگەیاند: لیژنەیەکی تەکنیکی پسپۆڕی سەر بە دەزگای ناوەندی بۆ پێوانەسازی و کۆنتڕۆڵی جۆری، بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی فەیاز محەمەد عەبد دولەیمی، سەرۆکی دەزگاکە، هەڵمەتێکی پشکنینی مەیدانی چڕیان لە ڕۆژئاوای بەغدای پایتەخت ئەنجامدا.
ڕوونیکردەوە کە هەڵمەتەکە چەندین بازاڕ و فرۆشگای بازرگانی تایبەت بە فرۆشتنی ماددە خۆراکییەکانی گرتەوە، ئەمەش بە پشتبەستن بە هەردوو بڕیاری ژمارە (٩) و (٣٣)ی ئەنجومەنی هەماهەنگی پیشەسازی.
ئاماژەی بەوەش کرد کە هەڵمەتەکە بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارە حکومییەکان ئەنجامدرا، و ئەمانەی گرتەوە: بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تاوانی ڕێکخراو لە وەزارەتی ناوخۆ، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، بەشی چاودێری تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستی، لەگەڵ فەرمانگەی چاودێری بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵە هاوبەشەکان بۆ بەهێزکردنی چاودێری بازاڕەکان و پاراستنی بەکاربەر." هەروەها وتیشی: هەڵمەتەکە جەختی کردووەتەوە لەسەر دڵنیابوون لە گونجانی بەرهەمەکان لەگەڵ پێوەرە ستانداردە عێراقییەکان و پشکنینی شیاوییان بۆ خواردنی مرۆڤ.
وتیشی کە هەڵمەتەکە بووەتە هۆی تۆمارکردنی چەند تێبینییەک دەربارەی تاقیكردنەوەی وردی ئامێرەکانی کێشان و دابەشکردنی ئامێرەکانی ساردکەرەوە لە ناو کۆگاکانی ناوەندەکانی فرۆشتندا.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، سەرۆکی دەزگاکە جەختی کردەوە کە ئەم هەڵمەتانە لە چوارچێوەی ستراتیژیی چڕکردنەوەی چاودێری مەیدانی و دەستەبەرکردنی سەلامەتی ئەو کاڵایانەدایە کە لە بازاڕەکاندا مامەڵەیان پێوە دەکرێت، ئەمەش هاوکار دەبێت لە پاراستنی تەندروستی گشتی و بەهێزکردنی متمانەی هاووڵاتیان بەو بەرهەمانەی نمایش دەکرێن