یاریگا – نیکلاس سولێ، بەرگریکاری ئەڵمانی بەشێوەیەکی فەرمی وازهێنانی لە یاریکردن راگەیاند. نیکلاس سولێ لە لێدوانێکی لە پۆدکاستی “سپیڵ ماچەر” ئاشکرایکرد لە کۆتایی ئەم وەرزە بە یەکجاری واز لە یاریکرد دەهێنێت و بە یەکجاری ماڵئاوایی لە لاکێشەی سەوز دەکات. بەرگریکارە 30 ساڵانییەکە روونیکردووەتەوە بەدەست پێکانێکی سەختی ئەژنۆ دەناڵێنێت، ناچارە بە یەکجاری واز لە یاریکردن بهێنێت …