بەدواداچوون – INA
بزووتنەوەی حەماس، ئەمڕۆ پێنجشەممە جەختی کردەوە کە تاوانی بەئامانجگرتنی کوڕەکەی خەلیل حەییە، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی داگیرکەردایە بۆ کاریگەری خستنە سەر ئیرادەی مقاوەمەو و هەڵوێستە سیاسییەکانی.
بزووتنەوەکە لە بەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە ڕایگەیاند: ئەم تاوانانە نابنە هۆی ئەوەی دانوستانکاری فەلەستینی لە بنەماکانی پاشەکشە بکات یان دەستبەرداری مافەکانی گەلەکەمان بێت.
لەلایەکی دیکەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە دەزگاکانی ڕاگەیاندن شەهیدبوونی عەزام خەلیل حەییە، کوڕی سەرۆکی بزووتنەوەی حەماسیان لە غەززە بەهۆی هێرشێکی ئاسمانیی (ئیسرائیل)ەوە ڕاگەیاند.
مێدیاکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە: عەزام خەلیل حەییە، کوڕی سەرۆکی بزووتنەوەی حەماس لە غەززە، بەهۆی سەختیی برینەکانیەوە شەهید بوو کە دوێنێ لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانیی (ئیسرائیل)ەوە تووشی ببوو