🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو و سەرۆک وەزیرانی لیبیا تاوتوێی ڕێگاکانی بەهێزکردنی هاوکارییە دووقۆڵییەکان دەکەن

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/05/06 20:41

بەغداد - INA

عەلی فالح زەیدی سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو و عەبدولحەمید دەبیبە سەرۆک وەزیرانی لیبیا، ئەمڕۆ چوارشەممە، باسیان لە ڕێگاکانی بەهێزکردنی هاوکارییە دووقۆڵییەکان و کارکردن بۆ هەر شتێک کە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی نێوان عێراق و لیبیا بەدیبهێنێت، کرد.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: "عەلی فالح زەیدی سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە عەبدولحەمید دەبیبە سەرۆک وەزیرانی لیبیاوە پێگەیشت، کە تێیدا پیرۆزبایی لێکرد بەبۆنەی ڕاسپاردنی بە شێوەیەکی فەرمی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ."

بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە: "لە میانی پەیوەندییەکەدا، باس لە ڕێگاکانی بەهێزکردنی هاوکارییە دووقۆڵییەکان، ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەددییە هاوبەشەکان، کارکردن لەسەر هەر شتێک کە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی نێوان عێراق و لیبیا بەدیبهێنێت كرا، و جەختکرایەوە لەسەر هەوڵەکانی پاڵپشتیکردنی سەقامگیری لە ناوچەکەدا."

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)