بەدواداچوون - INA
نوێنەرایەتی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەمڕۆ چوارشەممە، داوای لە ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش کرد کە پڕۆژە بڕیارە ئەمریکی-کەنداوییەکە تایبەت بە گەرووی هورمز ڕەتبکەنەوە، و جەختیکردەوە: چارەسەری قەیرانەکە لە کۆتاییهێنان بە شەڕ و هەڵگرتنی گەمارۆی دەریایی و گەڕانەوەی کەشتیوانی ئاسایی دایە.
نوێنەرایەتی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لە ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش کرد "پڕۆژە بڕیارە ئەمریکی-کەنداوییەکە لە ئەنجومەنی ئاسایش ڕەتبکەنەوە"، و پێی وابوو کە "چارەسەری قەیرانی گەرووی هورمز بە کۆتاییهێنان بە شەڕ و هەڵگرتنی گەمارۆی دەریایی و گەڕانەوەی کەشتیوانی ئاسایی دەبێت".
نوێنەرایەتییەکە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی "ئێکس" رایگەیاند: "تاکە چارەسەری گونجاو لە گەرووی هورمز ڕوونە: کۆتاییهێنانی یەکجاری بە شەڕ، هەڵگرتنی گەمارۆی دەریایی، و گەڕانەوەی کەشتیوانی ئاسایی."
هەروەها ئاماژەی بەوەکرد: "لە جیاتی ئەوە، ویلایەتە یەکگرتووەکان پڕۆژە بڕیارێکی ناتەواو و خاوەن پاڵنەری سیاسی دەخاتە بەردەم ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، بە پاساوی 'ئازادی کەشتیوانی' بۆ خزمەتکردنی ئەجێندا سیاسییەکانی و شەرعیەتدان بە کارە نایاساییەکانی، نەک بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکە."
نوێنەرایەتییەکە داوای لە وڵاتانی ئەندام کرد کە بەپێی لۆژیک، دادپەروەری و بنەماکان ڕەفتار بکەن، نەک لەژێر فشاردا، و پڕۆژە بڕیارەکە ڕەتبکەنەوە و دووربکەونەوە لە پشتگیریکردن یان بەشداری لە سپۆنسەرکردنیدا.