🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

سەرۆک وەزیرانی پاکستان: پابەندین بە پاڵپشتیکردنی ئەو هەوڵانەی ئامانجیان گەیشتنە بە چارەسەرێکی ئاشتییانە بۆ ململانێی نێوان واشنتۆن و تاران

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/05/06 14:32

بەدواداچوون – INA

سەرۆک وەزیرانی پاکستان شەهباز شەریف، ئەمڕۆ چوارشەممە، جەختیکردەوە: وڵاتەکەی پابەندە بە پاڵپشتیکردنی ئەو هەوڵانەی ئامانجیان گەیشتنە بە چارەسەرێکی ئاشتییانە بۆ ململانێکان لە ڕێگەی دیالۆگەوە.

سەرۆک وەزیرانی پاکستان وتی: "سوپاسگوزاری ئازایەتی سەرۆک ترەمپ و ڕاگەیاندنی لە کاتی خۆیدا بۆ هەڵپەساردنی 'پڕۆژەی ئازادی' لە گەرووی هورمز دەکەم."

هەروەها رایگەیاند: "وڵاتەکەی پابەندە بە پاڵپشتیکردنی ئەو هەوڵانەی ئامانجیان گەیشتنە بە چارەسەرێکی ئاشتییانە بۆ ململانێکان لە ڕێگەی دیالۆگەوە،" هاوکات هیوای خواست "بارودۆخی ئێستا ببێتە هۆی ڕێککەوتنێکی هەمیشەیی کە ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا مسۆگەر بکات."

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)