بەدواداچوون – INA
وەزارەتی دەرەوەی چین، ئەمڕۆ چوارشەممە، جەختیکردەوە، لەسەر گرنگیی ڕاگرتنی کردەوە دوژمنکارانەکان و بەردەوامبوونی دانوستانەکانی نێوان تاران و واشنتۆن.
وەزارەتی دەرەوەی چین ڕایگەیاند: "ڕاگرتنی تەواوەتیی کردەوە دوژمنکارانەکان و بەردەوامبوون لە دانوستانەکانی نێوان تاران و واشنتۆن کارێکی یەکجار گرنگە."
وتیشی: "هیوادارین لایەنەکان بەم زووانە وەڵامی بانگەوازەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بدەنەوە بۆ تێپەڕبوونی ئارام لە گەرووی هورمز،" ئاماژەی بەوەشکرد: "پەکین هاوبەشێکی ستراتیژیی جێی متمانەیە بۆ ئێران."