بەغداد – INA
دەستەی کەشناسی، ئەمڕۆ چوارشەممە، وردەکارییەکانی باری کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، لە هەمان کاتدا پێشبینی زیادبوونی خۆڵبارن و بەرزبوونەوەیەکی نوێی لە پلەکانی گەرما کرد.
لە بەیاننامەیەکی دەستەکەدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، هاتووە: "سبەی پێنجشەممە کەشوهەوا بە گشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک هەور، پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور بەرز دەبنەوە و لە ناوچەی باکوور نزیک دەبن لە تۆمارەکانی پێشوو."
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکرد: پلەکانی گەرمای هەرە بەرز بۆ سبەینێ پێنجشەممە لە هەموو پارێزگاکانی عێراق بەم شێوەیەیە: دهۆک ٢٣، سلێمانی ٢٤، هەولێر ٢٥، نەینەوا و کەرکوک ٢٦، سەڵاحەدین و ئەنبار ٢٨، بەغداد و دیالە ٣٠، کەربەلای پیرۆز ٣١، واست و بابل و نەجەفی ئەشرەف ٣٢، دیوانییە ٣٣، موسەننا ٣٤، میسان و زیقار ٣٥، و بەسرە ٣٧.
راشیگەیاند: "باری کەشوهەوای پێشبینیکراو بۆ ڕۆژی هەینی، کەشوهەوا ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک هەور لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور، و هەور دەبێت لەگەڵ هەبوونی هەلی بارینی نمە بارانی کەم لە ماوەی ڕۆژدا لە ناوچەی باشوور. با لە ئاراستەی باکووری ڕۆژئاواوە دەبێت بە خێراییەکی کەم بۆ مامناوەند و لە ناوچەی باشوور چالاک دەبێت بۆ (٤٠) کم/س و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ تێیدا. پلەکانی گەرما لە ناوچەی ناوەڕاست نزیک دەبن و لە ناوچەی باکوور کەمێک بەرز دەبنەوە و لە ناوچەی باشووریش کەمێک دادەبەزن، مەودای بینین (٨-١٠) کم دەبێت و لە ناو تۆز و خۆڵدا (٤-٦) کم دەبێت."
ئاماژەی بەوەشکرد:: "کەشوهەوای ڕۆژی شەممەی داهاتوو، بە گشتی نیمچە هەور دەبێت، و پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور بەرز دەبنەوە و لە ناوچەی باکوور نزیک دەبن."
ڕوونیشیکردەوە: "ڕۆژی یەکشەممە کەشوهەوا لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور نیمچە هەور دەبێت و لە ناوچەی باکوور ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک هەور. با لە ئاراستەی باکووری ڕۆژئاواوە دەبێت بە خێراییەکی کەم بۆ مامناوەند، جگە لە بەشەکانی ڕۆژئاوای وڵات کە با لە ئاراستەی باشووری ڕۆژهەڵاتەوە دەبێت، و پلەکانی گەرما لە سەرتاسەری وڵات کەمێک بەرز دەبنەوە بەراورد بەوەی لە ڕۆژی پێشتردا تۆمار کراوە."