🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

سەرۆکی هەرێمی کوردستان: جەخت لە پاڵپشتی تەواومان بۆ سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو دەکەینەوە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/05/05 21:35

بەغدا – INA

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی، ئەمڕۆ سێشەممە پاڵپشتی تەواوی خۆی بۆ سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو، عەلی زەیدی ڕاگەیاند.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (X) دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) بڵاویكرده‌وه‌ تێیدا هاتووه‌ نوسیویەتی : "ئەمڕۆ کۆتاییمان بە سەردانێکی بەرهەمدار و سەرکەوتوو بۆ بەغدای پایتەخت هێنا و لەوێ لەگەڵ سەرجەم هاوپەیمانی و کەسایەتییە نیشتمانییەکان و هاوبەشانمان کۆبووینەوە."

لە دیدارەکاندا جەختیان لە پابەندبوونیان بە کار و هاوکاریی هاوبەش کردووەتەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەدییە نیشتمانییەکان لە بوارەکانی سیاسی، ئەمنی و ئابووریدا. یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی گفتوگۆکانی نێچیرڤان بارزانی، جەختکردنەوە بووە لەسەر "مانەوەی چەک تەنها لە دەستی دەوڵەتدا" و پێویستیی چارەسەرکردنی خێرای دۆخی ئابووری کە بەهۆی لێکەوتەکانی بارودۆخی ناوچەکەوە کاریگەریی لێکەوتووە.

هەروەها نێچیرڤان بارزانی دووپاتی کردەوە کە پابەندن بە پاراستنی ئاسایشی وڵاتانی ناوچەکە و جەختی لەوە کردەوە کە عێراق نابێت تێوەگلانی ململانێ هەرێمییەکان بێت.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق، ڕایگەیاند کە لەگەڵ هاوبەشەکان گفتوگۆیان لەسەر پرۆسەی پێکهێنانی حکومەت کردووە و پشتیوانیی تەواوی خۆی بۆ سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو دەربڕیوە، بە ئامانجی گواستنەوەی عێراق و گەلەکەی بۆ قۆناغێکی نوێی سەقامگیری، گەشەپێدان و پێشکەوتن.

لە کۆتایی پەیامەکەیدا، نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ گەرموگوڕی پێشوازیکردن و میوانداریی بەغدا دەربڕی و ئاماژەی بەوە کرد کە گفتوگۆکان ئەرێنی و بنیاتنەر بوون و لە خزمەت بەرژەوەندییەکانی گشتیی وڵاتدا بوون.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)