بەغدا – INA
یانهی شورتە، ئەمڕۆ سێشەممە، سەرکەوتنێکی گرنگی بەسەر یانەی نەورۆزی میوانداری بەدەستهێنا بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێ بەرامبەر، لە لایەکی تریشەوە یانەی دهۆک بەردەوام بوو لە ئەنجامە باشەکانی و بە ئەنجامی (٢-١) لە نەفت میسانی بردەوە، لە چوارچێوەی یارییەکانی گەڕی ٣٣ی خولی ئەستێرەکانی عێراق.
گۆڵەکانی شورتە لە لایەن مستەفا سەعدون لە کاتی زیادکراوی گێمی یەکەم، ئەحمەد یەحیا لە خولەکی ٥٧، و جۆنیۆر سامبۆ لە خولەکی ٩٠+٢ تۆمارکران.
بەم سەرکەوتنە، یانەی شورتە کۆی خاڵەکانی بۆ ٧٠ خاڵ بەرزکردەوە و لە پلەی دووەم دێت، لە کاتێکدا نەورۆز لەسەر ٤٧ خاڵ و پلەی نۆیەم مایەوە.
لە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی تردا، یانهی دهۆک توانی بە ئەنجامی ٢-١ لە یانهی نەفت میسان بباتەوە لە هەمان گەڕدا.
هەردوو گۆڵەکەی دهۆک لە لایەن پیتەر کورکیس لە خولەکەکانی ٤٨ و ٦٩ تۆمارکران، لە بەرامبەردا تەنها گۆڵەکەی نەفت میسان لە لایەن دیمی داودە لە خولەکی ٤٠ تۆمارکرا.
دهۆک کۆی خاڵەکانی بۆ ٤٥ خاڵ بەرزکردەوە و لە پلەی دەیەم دێت، لە کاتێکدا نەفت میسان لەسەر ٢٧ خاڵ و پلەی هەژدەیەم جێگیر بوو.