🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

ئەنبار: کردنەوەی کۆمەڵگەی پەیوەندییەکانی قه‌زای "عه‌نە" و دەستپێکردنی خزمەتگوزاری کێبڵی ئۆپتیك

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/05/05 19:08

ئەنبار – INA

پارێزگاری ئەنبار، عومەر مەشعان دەبوس، ئەمڕۆ سێشەممە کردنەوەی کۆمەڵگەی پەیوەندییەکان و زانیاری لە قەزای "عنە" و دەستپێکردنی خزمەتگوزاری کێبڵی ئۆپتیك ڕاگەیاند.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی پارێزگار لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ : "عومەر مەشعان دەبوس، پارێزگاری ئەنبار، کۆمەڵگەی پەیوەندییەکان و زانیاری لە قەزای عنە – شوێنی 'سەگڕە'ی کردەوە،" ئاماژەی بەوەش کرد کە "دەستپێکردنی پڕۆژەی خزمەتگوزاری کێبڵی ئۆپتیك (FTTH) ڕاگەیاندووە."

پارێزگار جەختی کردەوە کە "پڕۆژەکە هەنگاوێکی جۆرییە لە پەرەپێدانی کەرتی پەیوەندییەکان و بەهێزکردنی ژێرخانی دیجیتاڵی، کە یارمەتیدەر دەبێت لە باشترکردنی جۆری خزمەتگوزارییەکانی ئینتەرنێت و فراوانکردنی مەوداکەی لە قەزاکەدا، هەروەها وەڵامدەرەوەی پێداویستییەکانی هاوڵاتییانە و پاڵپشتی کەرتە جیاجیاکانی خزمەتگوزاری و پەروەردەیی دەکات."

هەروەها جەختی لەسەر "گرنگیی بەردەوامبوون لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی گۆڕانکاری دیجیتاڵی کردەوە، بە شێوەیەک کە هاوشانی پێشکەوتنە تەکنیکییەکان بێت و بەشدار بێت لە بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییە پێشکەشکراوەکان لە پارێزگای ئەنبار."

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)