نێودەوڵەتی – INA
سەرۆکی لوبنان، جۆزاف عۆن، ئەمڕۆ سێشەممە داوای لە سەرجەم لوبنانییەکان کرد کە پاڵپشت و پشتیوانی سوپای لوبنان بن.
عۆن ڕایگەیاند: "کات ئەوەیە سوپا بگەڕێتەوە بۆ وەرگرتنی ئەرکەکانی و تەنها لایەن بێت کە بەرپرسیار بێت لە ئاسایشی باشوور."
هەروەها وتی: "هەر کەسێک هەوڵ بدات فیتنەی تائیفی و مەزهەبی بنێتەوە سەرکەوتوو نابێت، هەر کەسێکیش ئەو کارە بکات دیارییەکی بێبەرامبەر پێشکەش بە (ئیسرائیل) دەکات."
عۆن لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "پێویستە هەمووان پشتیوانی سوپای لوبنان و هێزە ئەمنییەکان بن، ئەگەر نا، ئەوا زیانەکە گشتگیر دەبێت."