نێودەوڵەتی – INA
دان کەین، سەرۆکی دەستەی ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمریکا، جەختی کردەوە کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا خۆی فەرمانی داوە بە دەستپێکردنی پڕۆژەی "ئازادی" بۆ دەستەبەرکردنی پەڕینەوەیەکی ئارام بۆ کەشتییەکان لە گەرووی هورمز.
سەرۆک ئەرکانی ئەمریکا لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ پیت هیگسێت، وەزیری جەنگ، ڕایگەیاند: "بازرگانی دەریایی لە گەرووی هورمز بەردەوام دەبێت (تەژێ دەبێتەوە)،" ئاماژەی بەوەش کرد کە "ئێران زنجیرەی دابینکردنی جیهانی وەک چەک بەکاردەهێنێت."
وتیشی: "ئێران لە ماوەی ٧ هەفتەی ڕابردوودا بەردەوام هەڕەشەی لە جوڵەی کەشتیوانی لە گەرووی هورمز کردووە و یاسای دەریاکانی پێشێل کردووە، هەروەها چەندین حاڵەتی تەقەکردنی هەڕەمەکیمان لە لایەن ئێرانەوە تۆمار کردووە."
ئاماژەی بەوەش کرد کە "تیمی چەتربازەکان دەتوانن هەر کارێک ئەنجام بدەن،" و ئەوەشی خستەڕوو کە "ئێران لە دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەستەوە، ٩ جار تەقەی لە کەشتییە بازرگانییەکان کردووە."