🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

ئاسایشی نیشتمانی: دەستبەسەرداگرتنی ٢٥٥ پارچە شوێنەوار کە لەناو کانییەکی چۆڵکراودا لە نێوان بەسرە و زیقار شاردرابوونەوە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/05/05 17:32

بەغدا – INA

دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، ئەمڕۆ سێشەممە، دەستبەسەرداگرتنی ٢٥٥ پارچە شوێنەواری ڕاگەیاند کە لەناو کانییەکی (مەقڵەع) چۆڵکراودا لە نێوان هەردوو پارێزگای بەسرە و زیقار شاردرابوونەوە.

دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌: "پاڵپشت بە زانیاریی وردی هەواڵگری، مەفرەزەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە پارێزگای بەسرە توانییان دەستبەسەر کۆمەڵێک پارچە شوێنەواردا بگرن، کە لەناو کانییەکی چۆڵکراوی نزیک ڕێگای خێرای نێودەوڵەتیی نێوان هەردوو پارێزگای بەسرە و زیقاردا شاردرابوونەوە."

ئاماژە بەوەش کراوە: "پڕۆسەکە دوای وەرگرتنی ڕەزامەندیی دادوەری و پێکهێنانی مەفرەزەیەکی تایبەتمەند ئەنجامدرا؛ دوای گەیشتن بە شوێنی دیاریکراو و ئەنجامدانی پشکنینێکی ورد، توانرا ژمارەیەکی زۆر پارچە شوێنەوار بدۆزرێنەوە کە بە مەبەستی فرۆشتن یان قاچاخچێکردن بۆ دەرەوەی وڵات شاردرابوونەوە."

هەر لەراگەیندراوەكەدا هاتووە کە: "شوێنەوارە دەستبەسەرداگیراوەکان ٢٥٥ پارچەی جۆراوجۆر بوون، لەوانە: دراوی کانزایی، کەلوپەلی شوێنەواری، دەفرە گڵێنە و کانزاییەکان و پارچە بەردی جیاواز لە شێوە و قەبارەدا."

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە: "سەرجەم پارچە دەستبەسەرداگیراوەکان ڕەوانەی دەستەی گشتیی شوێنەوار و کەلەپوور کران بە مەبەستی پشکنین و وردبینیکردن لەلایەن کەسانی پسپۆڕەوە؛ ئەنجامی پشکنینەکانیش پشتڕاستیان کردەوە کە پارچەکان شوێنەواری ڕاستەقینەن و یاسای شوێنەوار و کەلەپووری ژمارە (٥٥)ی ساڵی ٢٠٠٢ دەیانگرێتەوە."

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)