🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

یەکێتیی تۆپی پێ: بڕیارەکانی لیژنە دادوەرییەکان لە دەسەڵاتە یاساییەکانی خۆیانەوە سەرچاوەی گرتووە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/05/05 17:17

بەغدا – INA

یەکێتیی تۆپی پێی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە، جەختی کردەوە کە دەستوەردان لە کارەکانی لیژنە دادوەرییەکاندا ناکات، ئاماژەی بەوەش کرد کە بڕیارەکانی ئەو لیژنانە لە دەسەڵاتە یاساییەکانی خۆیانەوە سەرچاوەی گرتووە.

یەکێتییەکە لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ : "سەرجەم ئەو بڕیارانەی لە لیژنە دادوەرییە کاراکانی ناو یەکێتییەکەوە دەردەچن، بڕیارگەلێکن کە لە دەسەڵاتە یاساییەکانی خۆیانەوە سەرچاوەیان گرتووە و پشت بە تێگەیشتن و لێکدانەوەکانیان بۆ پەیڕەو و سیستمە پەسەندکراوەکان دەبەستن."

یەکێتییەکە دووپاتی کردەوە کە "دەستوەردان لە کارەکانی ئەم لیژنە سەربەخۆیانەدا ناکات، ئەمەش وەک پابەندبوونێک بە بنەمای سەربەخۆیی کە پەیڕەوی ناوخۆ دەستەبەری کردووە."

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)