بەغدا- INA
عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو و موسەننا عەبدولسەمەد سامەڕائی، سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم، ئەمڕۆ سێشەممە جەختیان لە پێویستیی پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتمانی کردەوە کە وەڵامدەرەوەی خواستەکانی عێراقییەکان بێت.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه: "عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو، ئەمڕۆ سێشەممە پێشوازی لە موسەننا عەبدولسەمەد سامەڕائی، سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم کرد."
لەراگەیندراوەكەدا هاتووە: "لە دیدارەکەدا باس لە گۆڕانکارییەکانی بارودۆخی وڵات و هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێ کرا."
ئەوەش خراوەتە ڕوو کە "جەخت کرایەوە لەسەر پێویستیی هەوڵدانی بێوچان بەرەو پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتمانی کە وەڵامدەرەوەی خواست و تەمەنای ڕۆڵەکانی گەلی عێراق بێت."