بەغدا – INA
عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو، ئەمڕۆ سێشەممە لەگەڵ عەبدوڵای دووەم کوڕی حوسێن، پادشای ئوردن، ڕێگاکانی بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و کارکردنی هاوبەشی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەددییە جیاوازەکان تاوتوێ کرد.
لە ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیراندا، لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه : "عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە عەبدوڵای دووەم کوڕی حوسێن، پادشای ئوردنەوە پێگەیشت، کە تێیدا پیرۆزبایی لێکرد بەبۆنەی ڕاسپاردنی بە شێوەیەکی فەرمی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ."
هەر لە راگهیندراوهكهدا هاتووە: "لە پەیوەندییەکەدا باس لە ڕێگاکانی پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و هەموو ئەو بابەتانە کرا کە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی نێوان عێراق و ئوردن بەدیدەهێنن، لەگەڵ کارکردنی هاوبەش بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەددییە جیاوازەکان."