🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

هاوپەیمانیی نەهجی نیشتمانی و وەفدی هەرێم جەخت لە پێویستیی داڕشتنی بەرنامەیەکی حکومی کە وەڵامدەرەوەی خواستەکانی عێراقییەکان بێت دەکەنەوە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/05/05 16:26

بەغدا - INA

عەبدولحوسێن موسەوی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نەهجی نیشتمانی و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە جەختیان لە گرنگیی داڕشتنی کارنامەیەکی وەزاری کردەوە کە وەڵامدەرەوەی خواستەکانی سەرجەم عێراقییەکان بێت.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی هاوپەیمانیی نەهج لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ : "عەبدولحوسێن موسەوی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نەهجی نیشتمانی، پێشوازی لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد کە لەلایەن فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوە و وەفدێکی یاوەریانەوە هاوڕێیەتی دەکران."

لەراگەیندراوەكەدا هاتووە: "هەردوولا تاوتوێی پەرەسەندنەکانی گۆڕەپانی سیاسی و ڕێگاکانی بەهێزکردنی هاوکاری و هاوبەشی و گفتوگۆی بنیاتنەریان لە نێوان هێزە نیشتمانییە جیاوازەکاندا کرد، بەجۆرێک کە هاوکار بێت لە خێراکردنی یەکلاکردنەوەی پێکهێنانی کابینەی وەزاری،" ئاماژە بەوەش کراوە کە "جەخت لەسەر گرنگیی پێکهێنانی تیمێکی حکومیی لێهاتوو کراوەتەوە کە توانای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆسپە ناوخۆیی و دەرەکییەکانی هەبێت."

هەردوولا جەختیان کردەوە لەسەر "پێویستیی داڕشتنی کارنامەیەکی وەزاری و بەرنامەیەکی حکومی کە وەڵامدەرەوەی خواستەکانی سەرجەم عێراقییەکان بێت، بە جۆرێک ڕەچاوی کارە لەپێشینەکان بکات و ڕووبەڕووی تەحەددییە هەنووکەییەکان ببێتەوە،" هاوکات ئاماژەیان بە "گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێر لە ژێر سایەی دەستوور و یاسا کارپێکراوەکاندا" کرد.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)