🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

وەزارەتی کارەبا وەرگرتنی هەر بڕە پارەیەکی زیادە لە پسوڵەی کارەبادا ڕەتدەکاتەوە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/05/05 16:08

بەغدا ـ INA

وەزارەتی کارەبا، ئەمڕۆ سێشەممە، وەرگرتنی هەر بڕە پارەیەکی زیادەی وەک ڕەسم لە پسوڵەی کۆکردنەوەی کرێی کارەبادا (جبایە) ڕەتکردەوە.

وەزارەتی کارەبا لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ :وەزارەت "بە شێوەیەکی بڕیارلێدراو ئەو هەواڵانە ڕەتدەکاتەوە کە لە هەندێک پلاتفۆرمی هەواڵی و ئاژانسەکاندا بڵاوکراونەتەوە سەبارەت بە سەپاندن و وەرگرتنی بڕی (١٠,٠٠٠) دینار وەک ڕەسمی زیادە بۆ سەر پسوڵەی کرێی کارەبا." جەختیشی کردەوە کە "ئەم بانگەشانە هەڵبەستراو و درۆن و ڕاست نین، وەزارەت هیچ پلان و مەبەستێکی نییە بۆ سەپاندنیان بەسەر بەکاربەراندا."

ڕاگەیەندراوەکە ڕوونی کردەوە کە "بڵاوکردنەوەی ئەم بانگەشانە لە چوارچێوەی هەوڵە مەبەستدارەکانە بۆ شێواندنی ڕای گشتی و دروستکردنی تێڕوانینی چەواشەکارانە لای هاووڵاتییان؛ ئامانجەکانیان تێکدەرانە و ناوزڕاندنە، زانیارییەکانیان بێبنەمان و کاتەکەشی هەستیارە و هاوکاتە لەگەڵ قۆناغی پێکهێنانی حکومەت."

ئەوەشی خستەڕوو کە "هەر پێشهاتێک پەیوەست بێت بە پلان و بەرنامەکانی وەزارەت، تەنها لە ڕێگەی کەناڵە فەرمییەکان و وتەبێژی فەرمییەوە ڕادەگەیەنرێت، نابێت پشت بەو زانیارییە بێبنەمایانە ببەسترێت کە لە دەرەوەی ئەم چوارچێوەیەدا بڵاودەکرێنەوە."

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە "وەزارەت مافی یاسایی خۆی دەپارێزێت بۆ سکاڵاکردن لەسەر هەر لایەنێک کە هەواڵی هەڵبەستراو و ساختە دەربارەی وەزارەت بڵاوبکاتەوە کە پشت بە بەڵگە و لێدوانی فەرمی نەبەستێت."

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)