🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

سەرۆک کۆمار جەخت لە گرنگیی بەهێزکردنی ڕۆڵی سەندیکا پیشەییەکان لە پاڵپشتیکردنی دامەزراوەکان بە شارەزایی پسپۆڕی دەکاتەوە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/05/05 15:50

بەغدا – INA

سەرۆک کۆمار نزار ئامێدی، ئەمڕۆ سێشەممە، جەختی لە گرنگیی بەهێزکردنی ڕۆڵی سەندیکا پیشەییەکان کردەوە لە دەوڵەمەندکردن و پاڵپشتیکردنی دامەزراوەکان بە شارەزاییە پسپۆڕییەکان.

سەرۆکایەتی کۆمار لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ : "سەرۆک کۆمار لە کۆشکی سەلام لە بەغدا، پێشوازی لە وەفدێکی سەندیکای کیمیاییەکانی عێراق کرد بە سەرۆکایەتی فارس محسن ئەلەیقوبی، کە بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆک کۆمار پیرۆزباییان لێکرد و هیوای سەرکەوتنیان لە ئەنجامدانی ئەرکەکانیدا بۆ خواست."

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، لە میانی دیدارەکەدا "تاوتوێی ڕێگاکانی پاڵپشتیکردنی کادرە زانستی و کیمیاییەکان و پەرەپێدانی کارەکانی تاقیگە و دامەزراوە توێژینەوەییەکان کرا، بەجۆرێک کە هاوکار بێت لە خزمەتکردنی کەرتە تەندروستی، پیشەسازی و ژینگەییەکان."

سەرۆک کۆمار جەختی لە "گرنگیی بەهێزکردنی ڕۆڵی سەندیکا پیشەییەکان لە دەوڵەمەندکردنی دامەزراوەکانی دەوڵەت بە شارەزاییە پسپۆڕییەکان" کردەوە و ئاماژەی بە "پێویستی سوودوەرگرتن لە لێهاتووییە عێراقییەکان لە بوارە جیاجیاکاندا و کارکردن بۆ ڕەخساندنی ژینگەیەکی گونجاو بۆ داهێنان و نوێگەری" کرد.

لە لایەکی دیکەوە، سەرۆک کۆمار لە کۆشکی سەلام لە بەغدا "نامەیەکی لەلایەن لی جای میۆنگ، سەرۆک کۆماری کۆریای باشوورەوە پێگەیشت، کە لەلایەن لی جون ئیل، باڵیۆزی کۆریای باشوور لە عێراق گەیەنرایە دەستی و تێیدا پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆک کۆمار لێکردبوو."

سەرۆکی کۆریا لە نامەکەیدا جەختی لە پەرۆشی وڵاتەکەی کردووەتەوە بۆ "بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لەگەڵ عێراق و بەرەوپێشبردنیان لە بوارە جیاجیاکاندا، بەجۆرێک کە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوو وڵات بەدیبهێنێت"، هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە کە "کۆریای باشوور تەمەنای فراوانکردنی هاوکارییە ئابووری و وەبەرهێنانەکان و پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی عێراق بۆ ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان دەکات."

سەرۆک کۆمار سڵاوی خۆی لە ڕێگەی باڵیۆزی کۆریاوە بۆ "سەرۆک لی جای میۆنگ" نارد و جەختی لە "قووڵیی پەیوەندییەکانی عێراق و کۆریا و پەرۆشی بۆ پەرەپێدان و فراوانکردنی ئاسۆکانی هاوکاری دووقۆڵی کردەوە، بە ئامانجی بەدیهێنانی خواستەکانی هەردوو گەلی دۆست بۆ پێشکەوتن و خۆشگوزەرانی."

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)