🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

وەزارەتی داد: لە ماوەی مانگی نیسانی 2026ـدا (144) مێردمنداڵ ئازادکران

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/05/05 15:17

بەغداد – INA

وەزارەتی داد، ئەمڕۆ سێشەممە، ئازادکردنی (144) مێردمنداڵی لە ماوەی مانگی نیسانی 2026ـدا ڕاگەیاند.

وەزارەت ل لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ : "فەرمانگەی چاکسازی مێردمنداڵان ئاماری مانگانەی ژمارەی ئەو کەسانەی بڵاوکردەوە کە لە ماوەی مانگی نیسانی ساڵی 2026ـدا ئازادکراون، کە ژمارەیان (144) مێردمنداڵە." هەروەها ڕوونی کردەوە کە "ئامارەکان بەم شێوەیە دابەشبوون: (74) مێردمنداڵی ڕاگیراو ئازادکراون، (35) کەسیش دوای تەواوکردنی ماوەی سزاکەیان ئازادکراون، جگە لە (28) حاڵەتی ئازادکردنی مەرجدار کە بەهۆی باشیی ڕەفتار و سەرکەوتنیان لە بەرنامە جیاوازەکانی چاکسازیدا بووە، ئەوەش لەسەر بنەمای پێشنیاری بەشەکانی توێژینەوەی کۆمەڵایەتی و پەسەندکردنی لایەنە دادوەرییە تایبەتمەندەکان. هەروەها (7) مێردمنداڵیش یاسای لێبووردنی گشتی دەیانگرێتەوە."

فەرمانگەکە جەختی کردەوە کە "ئەم ڕێکارانە لە چوارچێوەی بەهێزکردنی ڕێبازی چاکسازی و گەڕاندنەوەی مێردمنداڵان بۆ ناو کۆمەڵگە دێن، بە شێوەیەک کە بەشدار بێت لە بنیاتنانی ڕەفتارێکی ئەرێنی بۆ بەندکراوەکان دوای ئازادکردنیان."

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)