هەمەڕەنگ – INA
کۆمپانیای مۆتۆڕۆلا دەستی کردووە بە بانگەشەکردن بۆ مۆبایلە نوێیەکەی کە خاوەن پەیکەرێکی پتەو و کامێرانە و بە یەکێک لە باشترینەکان لە جیهانی مۆبایلدا دادەنرێن.
مۆبایلی Moto G87 خاوەن پەیکەرێکی دژە شۆکە بەپێی ستانداردی MIL-STD-810H، و دژە ئاو و تۆزە بەپێی ستانداردی IP68/IP69، ڕەهەندەکانی (164.5/77.3/7.3) ملم و کێشەکەی 183 گرامە.
کامێرا بنەڕەتییەکەی دوو هاوێنەییە بە ڕوونی (200+8) مێگاپێکسڵ، توانای تۆمارکردنی ڤیدیۆ و وێنەی بە کوالێتییەکی نایاب هەیە، و کامێرای پێشەوەی بە ڕوونی 32 مێگاپێکسڵ هاتووە.
شاشەکەی لە جۆری AMOLEDـە بە قەبارەی 6.78 ئینج، ڕوونی پیشاندانی (1272/2772) پێکسڵە، تێپەڕبوونی (تردد) 120 هێرتزە، چڕییەکەی نزیکەی 540 پێکسڵ/ئینجە، و ڕووناکییەکەی دەگاتە 5000 nits.
ئامێرەکە بە سیستەمی "ئەندرۆید-16" و پڕۆسێسەری Mediatek Dimensity 6400 کاردەکات، لەگەڵ پڕۆسێسەری گرافیکی Mali-G57 MC2، و ڕامەکەی 8/12 گێگابایتە، و میمۆری ناوخۆییەکەی 256/512 گێگابایتە.
مۆتۆڕۆلا مۆبایلەکەی بە بڵندگۆیەک کە پاڵپشتی تەکنەلۆژیای Dolby Atmos دەکات، و دوو کونی پەیوەندیکردن و تەکنەلۆژیای eSIM بۆ پەیوەندی تۆڕەکان، و دەرچەی USB Type-C 2.0، و چیپی NFC، و هەستەوەری پەنجەمۆر کە لە ناو شاشەکەدایە، و پاترییەک بە توانای 5200 میلی ئەمپێر کە لەگەڵ شەحنکەرەوەیەکی خێرا بە هێزی 30 وات کاردەکات، ئامادهكراوه کردووە.
سەرچاوە: ئاژانسەکان