ههولێر – INA
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ موسەننا سامەڕائی سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم، پرۆسەی سیاسیی عێراق و هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکوومەتی نوێیان تاوتوێ کرد.
نووسینگهی راگهیاندنی سهرۆكایهتی ههرێم لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه "لە کۆبوونەوەکەدا، جەخت لە گرنگیی پابەندبوون بە کاتە دەستوورییەکان کرایەوە بۆ پێکهێنانی حکوومەت دوای ڕاسپاردنی سهرۆك وهزيرانى ڕاسپێردراو. هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی بەهێزکردنی هەماهەنگی و لێکگەیشتنی نێوان بەغدا و هەولێر، هەروەها جەخت لە ڕۆڵی کارای هەرێمی کوردستان لە بەغدا کرایەوە وەک بنەمایەک بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان".
ههروهها له تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا پەیوەندیی هاوسەنگی نێوان لایەنە سیاسییەکان باس كرا. تيايدا جەخت لە هاریکاریی نێوانيان كرايهوه لەپێناو پاراستنی سەقامگیری و بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات.