🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

سەرۆک کۆمار جەخت لە گرنگی هەنگاونان بەرەو هەڵبژاردنی حکومەتێکی نیشتمانیی گشتگیر دەکاتەوە کە نوێنەرایەتی هەموو عێراقییەکان بکات

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/05/05 00:59

بەغدا – INA

ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆک کۆمار نزار ئامێدی، جەختی لە گرنگی هەنگاونان بەرەو هەڵبژاردنی حکومەتێکی نیشتمانیی گشتگیر کردەوە کە نوێنەرایەتی هەموو عێراقییەکان بکات.

لە ڕاگەیاندراوێکی سەرۆکایەتی کۆماردا، کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە، هاتووە: "سەرۆک کۆمار نزار ئامێدی، پێشوازی لە محەمەد حەلبووسی سەرۆکی پارتی تەقەدوم و شاندێکی هاوڕێی کرد، بە ئامادەبوونی هەرێم کەمال سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەران و ژمارەیەک لە ئەندامانی فراکسیۆنەکە."

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ڕوون کراوەتەوە کە "لە دیدارەکەدا باس لە پەرەسەندنەکانی بارودۆخی وڵات و ڕێڕەوی پێکهێنانی حکومەت کرا"، هاوکات سەرۆک کۆمار جەختی کردەوە لەسەر "گرنگی هەنگاونان بەرەو هەڵبژاردنی حکومەتێکی نیشتمانیی گشتگیر کە نوێنەرایەتی هەموو عێراقییەکان بکات، و توانای ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەدییەکانی ئێستای هەبێت و وەڵامدەرەوەی پێداویستی و هیوا و ئاواتەکانی هاووڵاتییان بێت."

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)