یاریگا – میکێل ئارتێتا لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانی پێش یارییەکەی سبەی شەویان بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید هەواڵێکی خۆشی بە هاندەرانی ئارسیناڵ دا. سبەی سێشەممە کاتژمێر 22:00 بە کاتی هەرێمی کوردستان ئارسیناڵ لە یاریی گەرانەوەی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ میوانداریی ئاتلێتیکۆ مەدرید دەکات کە یاریی چوونیان لە میترۆپلۆیتانۆ 1-1 کۆتایی هات. سەبارەت بە گەڕانەوەی یاریزانە پێکراوەکان، ئارتێتا رایگەیاند هەریەکە …