بەغدا - INA
ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆ، داوای لە شۆفێرانی ئۆتۆمبێل کرد لە کاتی لێخوڕیندا ئاگادار و وشیار بن، بەهۆی شەپۆلێکی توندی با کە گەردەلوولێکی خۆڵبارینی لەگەڵدایە و ژمارەیەک لە پارێزگاکانی وڵات دەگرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە، ڕایگەیاند: "بەهۆی هاتنی شەپۆلێکی توندی با کە گەردەلوولێکی خۆڵبارینی لەگەڵدایە و بووەتە هۆی کەمبوونەوەی ئاستی بینین لە ژمارەیەک لە پارێزگاکانی وڵات، داوا لە شۆفێرانی ئۆتۆمبێل دەکەین لە کاتی لێخوڕیندا ئاگادار و وشیار بن".
بەڕێوەبەرایەتییەکە جەختی کردەوە کە "مەفرەزەکانیان بڵاوەیان پێکراوە بۆ ڕێکخستنی جووڵەی هاتووچۆ"، داواشی لە هەمووان کرد "هاوکار و پابەند بن بە ڕێنمایی و یاساکانی هاتووچۆ، لەپێناو پاراستنی سەلامەتی خۆیان و سەلامەتی ئەوانی تر".