بەغدا – INA
ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی، بەسەرۆکایەتی شاندێکی باڵا گەیشتە بەغدای پایتەخت.
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئاماژەی بەوە کردووە کە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی، بەسەرۆکایەتی شاندێکی باڵا گەیشتە بەغدا بە مەبەستی ئەنجامدانی زنجیرەیەک کۆبوونەوە لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ سفرکردنەوەی کێشەکان و پێکهێنانی حکومەتی نوێی فیدراڵی.