بەدواداچوون - INA
ئەمڕۆ دووشەممە ، بارەگای خاتم ئەنبیا لە ئێران، جەختی کردەوە کە هێزەکانی ئێران سەرپەرشتی ئاسایشی گەرووی هورمز دەکەن و تێپەڕبوون لەژێر هەر بارودۆخێکدا دەبێت بە هەماهەنگی لەگەڵ ئێمە بێت.
وتەبێژی بارەگای خاتم ئەنبیا، موقەدەم ئیبراهیم زولفەقاری لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "هێزەکانمان سەرپەرشتی ئاسایشی گەرووی هورمز دەکەن و تێپەڕبوون لەژێر هەر بارودۆخێکدا دەبێت هەماهەنگی لەگەڵ ئێمەدا بکرێت"، هۆشداریشی دا کە "هەر هێزێکی بیانی بەتایبەت سوپای ئەمریکا ئەگەر لە هورمز نزیک ببنەوە، ڕووبەڕووی هێرش دەبنەوە".
هەروەها وتیشی: "پێویستە کەشتییە بازرگانییەکان و کەشتییەکانی گواستنەوەی نەوت لە پێناو پاراستنی ئاسایشیاندا، خۆیان بەدوور بگرن لە تێپەڕبوون بەبێ هەماهەنگی لەگەڵ ئێمە"، جەختیشی کردەوە: "بە هەموو هێزمانەوە ئاسایشی گەرووی هورمز دەپارێزین و بەڕێوەی دەبەین".
لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "هەر کارێکی دوژمنکارانە لە لایەن ئەمریکاوە دەبێتە هۆی تێکدانی دۆخی ئێستا و ئاسایشی کەشتییەکان دەخاتە مەترسییەوە".