بەغدا- INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، نزار ئامێدی، سەرۆک کۆمار و شێخ قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق ،جەختیان لە گرنگیی یەکخستنی هەڵوێستە نیشتمانییەکان و هەماهەنگی نێوان هێزە سیاسییەکان کردەوە، بەجۆرێک کە سەقامگیری بپارێزێت و سەروەری دەوڵەت بپارێزرێت.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ڕایگەیاند: "نزار ئامێدی"سەرۆک کۆمار،ئەمڕۆ لە بەغدا لەگەڵ ، شێخ قەیس خەزعەلی ،ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق کۆبووەوە.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردوە : سەرۆک کۆمار پیرۆزبایی لە شێخ خەزعەلی و سەرکردایەتی و کادیرانی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق کرد بەبۆنەی بیست و سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەکە، هەروەها باس لە کۆی بارودۆخی سیاسی وڵات و دۆخی ناوچەکە کرا، و جەخت لە گرنگیی یەکخستنی هەڵوێستە نیشتمانییەکان و بەردەوامی هەماهەنگی نێوان هێزە سیاسییەکان کرایەوە بەو ئاراستەیەی کە سەقامگیری و سەروەری دەوڵەت بپارێزێت.
لە بەردەوامی بەیاننامەکەدا هاتووە: لە دیدارەکەدا باس لە ڕاوێژەکانی پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو کرا، هەروەها جەخت لەسەر پێویستی هەنگاونان بەرەو هەڵبژاردنی کابینەیەکی کارا و یەکگرتوو کرایەوە کە توانای چارەسەرکردنی تەحەدییەتە ئابووری و خزمەتگوزارییەکانی هەبێت، و بەشداربێت لە بەدیهێنانی خواستی هاووڵاتییان و بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکان.