بەغداد – INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو و حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر، جەختیان لەسەر پێویستی یەکخستنی هەوڵ و هەڵوێستەکان لە نێوان هێزە سیاسییە نیشتمانییەکاندا کردەوە، بە مەبەستی خێراکردنی پرۆسەی پێکهێنانی حکومەت.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ڕایگەیاند: "عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو، ئەمڕۆ یەکشەممە ، چاوی کەوت بە حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر.
هەر بەگوێرەی بەیاننامەکە: لە دیدارەکەدا تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانی وڵات و ڕێڕەوەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێ کرا. هەردوولا جەختیان کردەوە لەسەر گرنگی یەکخستنی هەڵوێستە سیاسییەکان بۆ دامەزراندنی حکومەتێک کە توانای چەسپاندنی سەقامگیری و بەردەوامبوونی لە پڕۆژەکانی گەشەپێدان و ڕاپەڕینی ئابووری هەبێت، بە شێوەیەک کە وەڵامدەرەوەی خواستەکانی گەلی عێراق بێت.